قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی كولێرەی شیمال دادەخات



بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی كولێرەی شیمال لەگەڕەكی سەرچنار دادەخات.

ئەمڕۆ شەممە، لەدرێژەی هەڵمەتە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەرۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەركەوتووە، كە فڕنی كولێرەی شیمال پابەندنی مەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستی نابێت.

یەكێكی دیكە لەسەرپێچییەكانی فڕنی كولێرەی شیمال، كۆگاكردنی پێداویستییەكانی لە توالێت و شوێنی نەشیاودا تێبینی كراوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەستبەجێ دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

هێڵی ئاسمانی عێراقی پارەی بلیتی كەمكردەوە
پێت هێڵی ئاسمانی عێراقی پارەی بلیتی كەمكردەوە
نەفرتیتی و کلیۆپاترا.. پاشا و شاژنەکانی میسری کۆن بە تایبەتمەندی واقیعی
دوات نەفرتیتی و کلیۆپاترا.. پاشا و شاژنەکانی میسری کۆن بە تایبەتمەندی واقیعی
پەیوەنیدر