پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ناكۆكییەكانمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ناوخۆیین و هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر دۆسیەكانی بەغدا نابێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، ناكۆكی ناو ماڵی كوردی پرسێكی ناوخۆییە هەروەك چۆن ئەو ناكۆكیانە لەناو ماڵی سوننی و شیعەدا بوونیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ناكۆكیانە هیچ كاریگەرییان لەسەر شایستەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند نابێت.
وتیشی، “توانای ئەوەمان هەیە ئەو ناكۆكیانە تێپەڕێنین و چارەسەریان بكەین و هەروەها جۆرێك لە چارەسەری گۆنجاویان بۆ دابنێین، هەربۆیە ئەو ناكۆكییە ناوخۆییانە كاریگەرییان لەسەر بودجە نابێت”.