تێچووی نەوتی هەرێم كێشە بۆ بودجە دروست دەكات



 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی لەبارەی زۆریی تێچووی نەوتی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت: ” گەندەڵی و بەهەدەردانی بودجەی گشتی لە ئامادەكردنی یاسای بودجەدا هەیە”.

هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، گەندەڵی و بەهەدەردانی بودجەی گشتی لە ئامادەكردنی یاسای بودجەدا هەیە، بۆیە ئەركی ئێمەیە چاودێربین بە ئامانجی بەدەستهێنانی دادپەروەری و یەكسانی بەپێی دەستوور و یاساكان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تێچووی بەرهەمهێنان و ڕەوانەكردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان (2 ترلیۆن و 448 ملیار) دینار بووە بە تێكڕا بۆ (400) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

دەشڵێت: “بەڵام تێچووی بەرهەمهێنان و ڕەوانەكردنی نەوتی خاوی پارێزگاكانی تری عێراق ( 2 ترلیۆن و 789 ملیار) دینار بووە بۆ (3 ملیار و 100 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە”.

هەوڵێكی “دزینی مووچەی فەرمانبەران” شكستی هێنا
پێت هەوڵێكی “دزینی مووچەی فەرمانبەران” شكستی هێنا
مەسرور بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
دوات مەسرور بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر