تەقەكەرەكەی شاخی ئەزمەڕ دەستگیركرا



پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كه‌ مه‌فره‌زه‌كانی ھێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه‌ له‌شاخی ئه‌زمه‌ڕ ته‌قه‌ی كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی‌ بەوەكردووە، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ‌ تۆمه‌تبارێك له‌ شاخی ئه‌زمه‌ڕ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ ته‌قه‌ی كرد، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی ڕاسپارد بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی.

ڕاشیگەیاندووە، سه‌ره‌نجام و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه ‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی ھێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

ئاشكراشی كردووە، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ست گیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و ئه‌و چه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردبوو، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ھ، ع، أ) له‌دایكبووی 1993 به‌بڕیاڕی دادوه‌ر ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن‌.

تاوە بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە
پێت تاوە بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە
دوات نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەنیدر