لەگەڵ دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و نەبوونی بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە عێراق و هەرێم و نەخستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 22ی نیسان، كە هاوكاتە لەگەڵ دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمار كرد و بۆ هەر 100 دۆلار نزیكەی 2 هەزار دیناری چۆتەسەر.
لە بۆرسەی بەغدا، نرخی 100 دۆلار بە كڕینەوە بە 142 هەزار دینارە و بە فرۆشتن بە 145 هەزار و 500 دینارە.
لە بۆرسەی بەسرە، نرخی 100 دۆلار بە كڕینەوە بە 142 هەزار و 500 دینارە و بە فرۆشتن بە 145 هەزار و 750 دینارە.
لە بۆرسەی هەولێر و دۆلارەكەی سلێمانی، نرخی 100 دۆلار بە كڕینەوە بە 142 هەزار و 250 دینارە و بە فرۆشتن بە 145 هەزار دینارە، لە كاتێكدا ڕۆژی پێش جەژن بە 143 هەزار دینار بووە.