مەسرور بارزانی لەسەر پەلاماردانی هاووڵاتیانی كورد لە كەركوك هاتەدەنگ



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “هێرشەكەی پەڵكانە بۆ تێكدانی ئەو كەشەیە لەگەڵ سەرۆك وەیرانی عێراق دروستمانكردووە”.

بەپێی پەیامێك كە لەلایەن مەسرور بارزانی لەسەر ڕووداوەكەی ئەمڕۆی گوندی پەڵكانەی سەر بە پارێزگای كەركوك بڵاوكرایەوە”هێرشی ئەمڕۆی سەر گوندی پەلكانەی ڕۆژئاوای كەركووك ، هەوڵێكی نەزۆكە بو تێكدانی ئەو كەشە ئەرێنییەی لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدرال خەریكین دروستی دەكەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی كێشەكان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری”.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە”پەلاماردانی كوردانی پەلكانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەكە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەركۆنە دەكەین و داكوكی لە سەر جێبەجێكردنی مادەی 140 ی دەستوور دەكەینەوە لە پێناو چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و نەهێشتنی ئاڵوزی لەو ناوچانە و ڕەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراق”.

ئەمڕۆ هەینی (21ی نیسانی 2023، زیاتر لە 400 كەسی عەرەبی هاوردە، بە بیانووی داگیركردنی زەوییەكانیان لە گوندی پەلكانە بە دار و بەرد رووبەڕووی هاووڵاتییانی كورد بوونەوە و زیاتر لە 10 هاووڵاتی كوردی گوندەكە بریندار بوون.

نەیمار: دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەكەم
پێت نەیمار: دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەكەم
بە هۆی نەخۆشییەكەوە سەردانیكردن بۆ نەخۆشخانەیەك قەدەغە دەكرێت
دوات بە هۆی نەخۆشییەكەوە سەردانیكردن بۆ نەخۆشخانەیەك قەدەغە دەكرێت
پەیوەنیدر