دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بڕیارە سبەینێ شەممە، جموجۆڵی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران .دەستپێبكاتەوە
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری باشماخ بڵاوكرایەوە”لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا بۆ ماوەی 24 كاتژمێر چالاكییە بازرگانی و گومرگییەكان ڕاگیران، بەڵام لە ڕۆژی دووەمی جەژنەوە كاروبارەكان ئاسایی دەبنەوە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لەم نێوەندەدا جموجۆڵی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەكان ڕانەگیراوە، بەڵام لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەردەوامی دەبێت”.
مەرزی باشماخ بە یەكێك لە مەرزە گەورەكانی سنووری هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران دادەنرێت و دەكەوێتە پارێزگای سلێمانی لە قەزای پێنجوێن كە هاوسنورە لەگەڵ پارێزگاكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت.