بنەماڵەی كاوە بازیانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



بنەماڵەی عەشرەتی كافرۆشی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تەقەكردن لە كاوە بازیانی ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆمار كردووە و بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە كە تۆمەتبار ڕووبەڕووی یاسا بكەنەوە و سزای ئەو كارە نامەردانەیەی وەربگرێت.

بنەماڵەی كەسایەتی دیاری عەشرەتی كافرۆشی “كاوە بازیانی”لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە، ئێوارەی دوێنێ نزیك بە بانگی ئێوارە لە قەزای بازیان لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە كاوە بازیانی كەسایەتی عەشرەتی كافرۆشی كرا.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، كە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ كرا و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكدایە، هەواڵی گیان لەدەستدانی دوورە لە ڕاستیەوە لە ئێستادا لە ژیانداماوە.

باسیان لەوەشكردووە، كە بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە كە تۆمەتبار ڕووبەڕووی یاسا بكەنەوە و سزای ئەو كارە نا مەردانەیەی وەربگرێت.

ڕوونكردنەوەیەك لەبنەماڵەی “كاوە ئەحمەد تۆفیق” ناوسراو “كاوە بازیانی”ە بۆ ڕایی گشتی :
كاك كاوە لە ساڵی 1978 وە لە ڕیزەكانی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خزمەتكردن و پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان چەكی پێشمەرگایەتی كردووەتە شان و تا ئێستا و بەبێ دابڕان لە ئەركە پیرۆزەكەی بەردەوام بووە
بە پێویستی دەزانین لێرەوە بە ڕایی گشتی ڕابگەیەنین كە ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆمار كردووە و بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە كە تۆمەتبار ڕووبەڕووی یاسا بكەنەوە و سزای ئەو كارە نا مەردانەیەی وەربگرێت
داواكاریشین لەو سایت و پەیجانەی هەواڵی ساختە و بێ بنەمایان بڵاوكردووەتەوە لەسەر ئەم ڕووداوە، هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و چیتر هەواڵی ناڕاستی گیان لەدەستدانی كاك كاوە بڵاو نەكەنەوە چونكە ناوبراو لە ژیاندا ماوە و پێویستی بە دۆعای خێری هەموو لایەكە نەك بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری ناڕاست، بە مافی خۆشمانی دەزانین كە سكاڵای یاسایی لەسەر هەموو ئەو دەزگا و سایتانە تۆمار بكەین كە هەواڵی ناڕاستییان بڵاوكردووەتەوە
خودا حەقی كەس بەسەر كەسەوە ناهێڵێت و شیفای كاك كاوە بازیانیش بدات

ناتۆ: لەم حاڵەتەدا ئۆكراینا دەبێتە ئەندام لە هاوپەیمانییەكە
پێت ناتۆ: لەم حاڵەتەدا ئۆكراینا دەبێتە ئەندام لە هاوپەیمانییەكە
هاتووچۆی هەولێر پلانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە
دوات هاتووچۆی هەولێر پلانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر