گەرمیان؛ بەم جەژنە تۆمەتبارێك تەقە لە سێ گەنج دەكات



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك تەقە لەسێ گەنج دەكات و یەكێكیان برینداردەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی شەهیدان و نزیك نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب تۆمەتبارێك لەسەر ماتۆرسكیل بەدەمانچە تەقە لەسێ هاووڵاتی دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو تۆمەتبارە كێشەی لەگەڵ یەكێكیان هەبووە بەڵام دوو فیشەك بەر هاوڕێیەكی دەكەوێت كە لەگەڵی بووە، بۆیە لەئێستادا بریندارەكە ڕەوانەی بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراوەو چارەسەری پێویستی بۆ كراوە

پۆلیسیش دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوەو دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار دەركردوەو گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێكردوە.

هاتووچۆی هەولێر پلانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە
پێت هاتووچۆی هەولێر پلانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە
سەندیكای رۆژنامەنووسان دوو جەژن لە رۆژنامەنووسان پیرۆز دەكات
دوات سەندیكای رۆژنامەنووسان دوو جەژن لە رۆژنامەنووسان پیرۆز دەكات
پەیوەنیدر