بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە یەكەم ڕۆژی جەژن ئاگاداركرانەوە لەبوونی تەرمێك لەسەر ڕووباری سیروان دوای ئەوەی بەڵگە و زانیاری دروست لەسەر تاوانەكە كۆكرایەوە، توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژن، ئاگاداركرانەوە لەبوونی تەرمێك لەسەر ڕووباری سیروان و دەستبەجێ تیمەكانی نەهێشتنی تاوان، چوونە شوێنی ڕووداوەكە و دوای ئەوەی بەڵگە و زانیاری دروست لەسەر تاوانەكە كۆكرایەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بە كەمترین ماوە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە، ئێستادا تۆمەتبارەكە لە لای پۆلیسە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندكراوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە تۆمەتبار درەنگانێكی شەوی ڕابردوو بە چەكی جۆری دەمانچە هەستاوە بەكوشتی هاوڕێیەكی خۆی بەناوی (خالد ڕەحیم محەمەد)، لەدایكبووی 1993، دانیشتووی قەزای كەلار- بنگرد، ئێستا بە مەبەستی توێكاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە.