نوسینگەی سیستانی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی دیاریی كرد



نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی لە عێراق، یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی دیاریی دەكات.


نوسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی لە عێراق، یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی دیاریی كرد و بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەوە بڵاوكرایەوە”سبەینَی هەینی دوا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و شەممەی داهاتووش یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت”.

هەر لە بەیاننامەكەی نوسینگەكەی سیستانیدا هاتووە”بەهۆی نەبینینی هیلال لە ناوچەكەیان لە دوای خۆرئاوابوون، لەمڕۆ پێنج شەممە ( 29/ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز / 1444ی كۆچی)، سبەینێ هەینی كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت و شەممەی داهاتووش یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، خوای گەورە بە بكاتە خێر و بەرەكەت بۆ هەموو لایەك”.

نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكان دەكات
پێت نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكان دەكات
كوالێتی كۆنتڕۆلی دەرمان هۆشداریەك بڵاودەكاتەوە
دوات كوالێتی كۆنتڕۆلی دەرمان هۆشداریەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر