لە ئێزمیر 167 كۆچبەر ڕزگاركران



 

لە كەناراوەكانی قەزاكانی دیكیلی، فۆچا و مەندەرەس سەر بە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، ١٦٧ كۆچبەری نایاسایی ڕزگاركران كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەكانی توركیا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لە ماڵپەڕی فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیاوە بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە كراوە لە دوای بەدیكردنی بەلەمێكی لاستیكی لە كەناراوەكانی قەزاكانی دیكیلی، فۆچا و مەندەرەس كە كۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتووە، تیمەكان ڕەوانەی ناوچەكە كراون.

تیمەكان ١٦٧ كۆچبەریان ڕزگاركرد كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەكانی توركیا.

دوای كۆتایی هاتنی ڕێكارە یاساییەكان، كۆچبەرەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر كران.

 

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە توركیا برینداربوونی ٣٩ كەسی لێكەوتەوە
پێت ڕووداوێكی هاتوچۆ لە توركیا برینداربوونی ٣٩ كەسی لێكەوتەوە
بەڕازیل سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیال
دوات بەڕازیل سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیال
پەیوەنیدر