لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیەتی سلێمانی نزیكەی (10) تۆن گێزەر، خەیار شێلم و خورما لەناودەبات.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەراپۆرتی رۆژانەی خۆیدا، لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامیەت ئاشكرایكردوە، پێشتر لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە لە كۆگایەكی ئامادەكردنی ترشیاتدا دەست بەسەر بری هەشت هەزار و (700) كیلۆگرام كەرەستەی ترشیات (گێزەر، خەیار و شێلم)ـدا گیرا، دواتر دەستیان بەسەر هەزار و (250) كیلۆگرام گێزەر و (400) كیلۆگرام خورمای خراپبوودا گرتوە كە خراپبوون و شیاوی خواردن نەبوون.
ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەواوی ئەو خواردەمەنیانەی دەستی بەسەردا گیراوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.