بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن .
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە لە ڕۆژانی پشوەكانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا جگە لەنەخۆشخانە فریاكەوتنەكان سەرجەم نەخۆشخانەكان سەنتەرە گرنگەكانی وەك (سەنتەرەكانی گورچیلەی دەستكرد، بانكی خوێن) بە شێوەی ئێشكگر كراوە دەبن .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هاووڵاتیان لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی كتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بكەن.