سلێمانی؛ نزیكەی نیو تۆن شلك (فەراولە) دەستی بەسەردا گیرا



لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیەتی سلێمانی (400) كیلۆگرام شلك لەناودەبات.

لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە لە راپۆرتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی 4ی 2023 لیژنەكەیان ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە بەهۆی خراپبون و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنەكە لە عەلوە دەستی بەسەر (400) كیلۆگرام شلك دا گرتووە، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە لەبازاڕدا بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی بكاتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون تەواوی “شلك”ەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

سەوزکردنی گۆیژە بەردەوامە
پێت سەوزکردنی گۆیژە بەردەوامە
چەنگیز چاندار لە ئامەد: لێرەوە چاوەڕێی كۆتاییهاتنی ئەردۆغانین
دوات چەنگیز چاندار لە ئامەد: لێرەوە چاوەڕێی كۆتاییهاتنی ئەردۆغانین
پەیوەنیدر