مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت



 

دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی دوو شوێنی دیكە دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، مووچەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ خانەنشینی پێشمەرگە، دابەشدەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە لە هەرێمی كوردستان پشووە، بەڵام وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا ئەو پڕۆسەیە گرفتی بۆ دروست بووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران و مووچەخۆران كردووە.

 

رێبەری ئیخوانەكانی تونس دەستگیركرا
پێت رێبەری ئیخوانەكانی تونس دەستگیركرا
یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێم دیاریدەكرێت
دوات یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێم دیاریدەكرێت
پەیوەنیدر