فەرمانگەی وردبینی سلێمانی وەڵامی هێڤیدار ئەحمەد دەداتەوە



سەرۆکی فەرمانگەی وردبینی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەسەر قسەکانی هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”سەرجەم ئەو زانیارییانە ناڕاستن و ئێمە هیچ راپۆرتێکمان پێ نەداوە”.

نزار محەمەد ئەمین رەزا، سەرۆکی فەرمانگەی وردبینی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت:”ئێمە وەک فەرمانگەی وردبینی سلێمانی، هەموو ئەو زانیاریانەی هێڤیدار ئەحمەدی پەرلەمانتاری پارتی بڵاویکردۆتەوە لەبارەی خەرجی و داهاتی سلێمانی و بەهەدەردانی دارایی، رەتدەکەینەوەو هیچ راپۆرتێکیشمان بە بەڕێزیان لەوبارەیەوە نەداوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بابەتێکی بڵاوکردبووەوە و رایگەیاندبوو، هەموو مانگێ ٨٣٪ی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە هەولێرەوە بە (كاش) دەڕواتە سلێمانی، كە دەكاتە ٢٨٧ ملیار دینار، تەنیا دەبێ ئیدارەی سلێمانی (١٧٪)ی باقییەكەی لە داهاتی ناوخۆی ئەو دوو پارێزگایە دابین بكات. دەڵێن (نییە)!

لێبووردنی نێودەوڵەتی هۆشداری لە ژەهراویبوونی كچان دەدات
پێت لێبووردنی نێودەوڵەتی هۆشداری لە ژەهراویبوونی كچان دەدات
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی کەمبوونەوەی داهات و دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی
دوات ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی کەمبوونەوەی داهات و دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی
پەیوەنیدر