بەهۆی ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتی پێناچێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت



ئەندامێكی شاندی دانوستكاری پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام نەیشاردەوە، كە هیچ ڕێككەوتنێكیان نەكردووە لەوە بارەیەوە، هەرچەندە بەشی زۆری مەرجەكانی یەكێتیان قبوڵ كردووە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی-یش دەڵێت”مەگەر هەڵبژاردن بۆ هەولێر و دهۆك بكەن.”

عەبدولسەلام بەرواری، ئەندامی شاندی دانوستكاری پارتی بە “دەنگی ئەمریكا“ی ڕایگەیاند، ئەم گرژیەی ئێستا دروست دەبێت لەبەر بابەتی هیچ و بێ مانایە، ئەگەر نیازمان هەبێت هەموومان هەڵبژاردن بكرێت كەی كێشەیە، ئێمە بە دەستی یان بە ئەلكترۆنی دەنگەكان دەژمێرین، شتی زۆر ورد دەكرێتە بیانوو، بۆیە تەسەوڕ دەكەم وا بڕوات كۆبونەوەكان ناكرێت، واتە هەست دەكەیت نیازیان نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

ڕزگار حاجی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە،”مەگەر هەڵبژاردن بۆ هەولێر و دهۆك بكەن، ئەوە شتێكی ترە، ئەگەر نا كۆمیسیۆن ماوەی بەسەرچووە و دەبێت كارا بكرێتەوە و یاساكە هەموار بكریتەوە، هەموو لایەنەكان كۆبونەوەمان كردووە و نەگەشتوینەتە رێككەوتن، گەر هێزەكان بەشداری هەلبژاردن بكەن دەبێت یاساكە هەموار بكریتەوە و پیكهاتەكانیش چۆن لە عێراق كورسی كۆتای پێكهاتەكان دابەشكراوە لەكوردستانیش دابەش بكری.”

قوتابخانەی دانیێڵ میترانی لەسەر دەستدرێژیکردنە کچە حەوت ساڵەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێت قوتابخانەی دانیێڵ میترانی لەسەر دەستدرێژیکردنە کچە حەوت ساڵەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
شێوازی غەرامەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت
دوات شێوازی غەرامەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت
پەیوەنیدر