سودانی بڕیاری پێدانی 100 هەزار جەژنانەی دەركرد



سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ژینگەپارێزان، سوپاسنامەی ئاڕاستە كردن و بڕیاریشیدا 100 هەزار دینار پاداشتیان پێ‌ بدات.

بەپێی فەرمانێكی “بەپەلە” كە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەریكردووە و وێنەی بۆ سەرجەم سەرۆكایەتی و وەزارەتەكان ناردووە، بڕیاریداوە بە پێدانی “سوپاس و پێزانین” بە ژینگەپارێزان و هەروەها پاداشتێک بە بڕی (100) هەزار دینار لە پای ئەو خزمەتەی دەیكەن.

ئەمە لەكتێكدایە، كە پێشتر لە پەرلەمانی عێراقەوە چەند پەرلەمانتارێك داوایان لە سودانی كردبوو، كە ئەمساڵ بۆ سەرجەم فەرمانبەران بڕی 200 هەزار دینار پاداشتیان پێ‌ بدات.

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دوو دەوامی و سێ دەوامی قوتابخانەكان بڕیارێكی دەركرد
پێت وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دوو دەوامی و سێ دەوامی قوتابخانەكان بڕیارێكی دەركرد
كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا
دوات كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا
پەیوەنیدر