“تەنها یەك هەفتە گۆشی سوور مەكڕە”
هەرچەندە گۆشتی سوور نرخەكەی زۆر بەرزبووەتەوە، بەڵام خواست لەسەری كەم نەبووەتەوە، بەپێچەوانەوە زیادیكردووە، ئەوەش نرخەكەی زیاتر بەرز دەكاتەوە.
هاووڵاتیان بۆ كڕینی پێویستییەكانیان بەلێشاو ڕوو لە بازاڕەكان دەكەن، تەنانەت گوێ بە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاكانیش نادەن كاڵایانەش نادەن، پێویستە كڕینیان كەمبكرێتەوە.
هەركاتێك خواست لەسەر شتێك زۆر دەبێت راستەوخۆ نرخەكەی بەرز دەبێتەوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان لە كڕینی ئەو شتە دووربكەونەوە تا خواستی لەسەر كەمبێتەوە و نرخەكەی داببەزێت، ئەمەش لە هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەوەیە .
لە هەرێمی كوردستان كاتێك نرخەكان لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە دادەنرێن ڕەخنەی ئەوە دەگیرێت كە هێندەی بەرژەوەندی بازرگانەكان رەچاو دەكرێت، بەرژەوەندی و گیرفانی هاووڵاتیان رەوچاو ناكرێت.
گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانك بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆشاییەكی زۆر لەنێوان بەرپرسان و هاووڵاتییاندا هەیە، ئەوانەی بڕیار لە نرخی بازاڕ دەدەن، ئاگایان لە گیرفانی هاووڵاتییان نییە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان كە 20 هەزار بۆ نرخی گۆشت دیاریكرا، لەكاتێكدا پێشتر بە نزیكەی 17 هەزار دەفرۆشرا.
ئاماژەی بە ئەوەش كرد، كاتێك كاڵایەك كە لە بازاڕدا گران دەبێت باشتروایە هاووڵاتییان نەیكڕن، ئەگەر هاووڵاتی یەك هەفتە گۆشتی سوور نەكڕێت، نرخەكەی دادەبەزێت.
دەشڵێت: لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی هەر كاڵایەكدا حكومەت پاڵپشتی دارایی دەكات و هاوكاری هاووڵاتییان دەكات، بەڵام لە هەرێمی كوردستان پاڵپشتی لە بازرگانەكان دەكرێت و ئەو نرخ بەرزكردنەوانە لە بەرژەوەندی ئەوانە.
راشیگەیاند، ئێستا نرخی دۆلاریش بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام نرخەكانی بازاڕ هێشتا هەر بەرزن.
روونیشیكردەوە، هاووڵاتییان هێزی كڕینن دەتوانن وا لە نرخەكان بكەن نەك وەكو جارانی لێبێتەوە بەڵكو كەمتریش ببێتەوە.