بڕیارێك لە بەرژەوەندی تووشبوانی تالاسیمیا دەرچوو



 

حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا پشكنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا، لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكاندا بێبەرامبەر بێت.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا ئەنجامدانی سەرجەم پشكنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشكییەكانی تووشبووانی تالاسیمیا لە تەواوی نەخۆشخانە حكومییەكان، سەنتەرەكانی دڵ و تیشك لە هەرێمی كوردستان، بێبەرامبەر ئەنجامدەدرێن.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەیە، كە سەرجەم تووشبووانی تالاسیمیا بە باشترین شێوە و بەخۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی حكومەت، سوودمەند ببن.

هاووڵاتیان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكانن
پێت هاووڵاتیان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكانن
تەنگەژەی مووچە لە سلێمانی بەردەوامە
دوات تەنگەژەی مووچە لە سلێمانی بەردەوامە
پەیوەنیدر