ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەهای دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 143 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە 143 هەزار و 600 دینار، هاوكات بانكی ناوەندیش بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ناوەندی عێراق 319 ملیۆن و 595 هەزار و 917 دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە، لەو بڕەش 93 ملیۆن و 695 هەزار و 917 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و 225 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەختینەیە.
ئەوە لەكاتێكدایە مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی نرخی دراوەوە ڕایگەیاندووە، “بەهای دینار زیاتر بەرز دەبێتەوە و نزیك دەبێتەوە لەو ئاستەی بانكی ناوەندی دیاریكردووە”.
دەشڵێت “رۆژانی داهاتوو بەهای دینار زیاتر بەرز دەبێتەوە و دۆلاریش زیاتر دادەبەزێت كە ئێستا پلەپلە نرخەكەی دادەبەزێت”.