ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانكاری نوێ لە نرخی دۆلار ڕوو دەدات



 

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق  رایگەیاند، مووچە پرسێكی نیشتمانییە و رێككەوتنی لەسەر كراوە و جێبەجێدەكرێت، چاوەڕێی پەسەندكردنی بوودجە دەكرێت تا مافی هەرێم بدرێت.

لەبارەی نرخی دراوەوە، راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ میدیای پارتی دەڵێت “بەهای دینار زیاتر بەرز دەبێتەوە و نزیك دەبێتەوە لەو ئاستەی بانكی ناوەندی دیاریكردووە”.

دەشڵێت “رۆژانی داهاتوو بەهای دینار زیاتر بەرز دەبێتەوە و دۆلاریش زیاتر دادەبەزێت كە ئێستا پلەپلە نرخەكەی دادەبەزێت”.

لەبارەی گۆڕانكاری لە دراوی عێراقەوە مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەكرد “ئامانجمان لابردنی سێ سفری سەر دراوی دیناری عێراقی بوو، بەڵام داوامان لێكرا ئەو بابەتە رابگرین و دوایبخەین، چونكە ئەوە كاری بانكی ناوەندی عێراق نییە، بەڵكو كاری دەوڵەتی عێراقە”.

راشیگەیاند “دۆخی ئابووری عێراق لە باشترین حاڵی دایە”.

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
پێت نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
لە سلێمانی گۆشتی ئەسپ بە هاووڵاتییان فرۆشراوە
دوات لە سلێمانی گۆشتی ئەسپ بە هاووڵاتییان فرۆشراوە
پەیوەنیدر