لە سلێمانی گۆشتی ئەسپ بە هاووڵاتییان فرۆشراوە



 

لە سلێمانی گۆشتفرۆشێك دەستگیركرا كە گۆشتی ئەسپی بە هاووڵاتییان فرۆشتووە.

سەرچاوەیەك لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی گۆشتی ئەسپی لە بری گۆشتی كاوڕ، گوێرەكە، قیمە بە هاووڵاتییان فرۆشتووە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئەو گۆشتفرۆشە لەسەر شەقامەكان گۆشتی ئەسپی بە كاوڕ، گوێرەكە، قیمە، بە نرخی 12 هەزار دینار فرۆشتووە، لەسەر زانیاری ئاسایش لیژنەكان سەردانی شوێنەكەیان كردووە.

باسی لە ئەوەش كرد، ئەو گۆشتفرۆشە خۆیی و كوڕەكەی لە ئێستادا دەستگیركراون.

بڕیارە كەمێكی دیكە قائیمقامیەتی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری ئەو بابەتە ئاشكرا بكات.

ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانكاری نوێ لە نرخی دۆلار ڕوو دەدات
پێت ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانكاری نوێ لە نرخی دۆلار ڕوو دەدات
لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاستی دابەزی
دوات لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاستی دابەزی
پەیوەندیدار