بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەبێت لەماوەی 180 ڕۆژدا هەڵبژاردنی سەندیكا و كۆمەڵە و یەكێتییەكان ئەنجام بدرێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە نووسراوێكدا، كە لە 11ی ئەم مانگەدا ئاڕاستەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم كراوە داوای كردووە، بەپێی نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران لەماوەی 180 ڕۆژدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، “داواكارین بە دیاری كردنی ڕێكەوتی هەڵبژاردن بە گوێرەی ناوەڕۆكی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران”.