پارتی وادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات



پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی كە ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراقە ڕایدەگەیەنێت، ڕێكارەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە تەواو بووە و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا یاخود هەفتەی داهاتوو، دەستپێدەكاتەوە.

دكتۆر سەباح سوبحی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە”: لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆ بووینەوە و تێیدا دەربارەی كۆمەڵێك پرسی پەیوەندیدار بە نەوت و غازەوە گفتوگۆ كرا. لەوانە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق باسمان لەوە كرد كە هۆكاری دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان چییە، ئەویش باسی لەوە كرد تەنها بابەتی تەكنیكی ماوە، ئەویش لەم دوو ڕۆژە تەواو دەبێت، دوای ئەوەی دەست بە هەناردەكردنەوەی دەكرێت لە ڕێگەی بەندەری جەیهان و هەندێك گرێبەست ماوە لە نێوان كۆمپانیای سۆمۆ و ئەو كۆمپانیایانەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكڕن و باسی ئەو تەحەدیاتانەی كرد كە لە بەردەم ڕێككەوتنەكە كراون و ئێستا ڕێكارەكان تەواو بوون”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە:” لەم هەفتەیەدا، یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەست پێ دەكاتەوە بۆ دەرەوە، چونكە ڕێكارەكان تەواو بوون”.

سەباح سوبحی دەڵێت: ”سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە جێگری بەڕێوبەری كۆمپانیای سۆمۆ بۆ كورد دەبێت و چاوەڕێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، كاندیدەكان بۆ ئەو پۆستە ڕەوانە بكەن.”

دادگای نێودەوڵەتی پاریس ماوەیەك لەمەوبەر، لەسەر سكاڵای حكومەتی عێراق، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیاشی لەپای ڕێگەدان بە هەناردنی نەوتی هەرێم بەبێ‌ ڕەزامەندی بەغدا، بە بڕی زیاتر لە ملیارێك دۆلار سزادا.

مانگی داهاتوو مۆندیال لە ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت
پێت مانگی داهاتوو مۆندیال لە ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت
دوو باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
دوات دوو باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
پەیوەنیدر