بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە دانانی ئامێری (GPS) بۆ ئۆتۆمبێل مەرجی پشكنین نییە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک وا بڵاوکراوەتەوە، کەلەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلدا پێویستە ئامێری دیاریکردنی شوێن واتە ئامێری (جی پی ئێس) هەبێت لە ئۆتۆمبێلدا.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بڕیارێکی لەو شێوازە نە لە وەزارەتی ناوخۆ و نە لە هاتووچۆی سلێمانی بوونی نییە.
جەختیشی كردۆتەوە، لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێل ئەو ئامێرە نەکراوە بە مەرج.