وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوەیەك لەسەر دزینی مووچە بڵاودەكاتەوە



 

لەبارەی دزینی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕوونكردنەوەیەك كە لەلایەن ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاوكرایەوە”دوای بڵاوبونەوەی هەواڵێك لەسەر دەستگیركردنی باندێكی (6)كەسی ، كە چەكی بانكی سا‌ختەیان بەكارهێناوە بۆ دزینی بڕە پارەیەك لەبانكێكی حكومی”.

هەر لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە”ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەێنین ، كە دوورو نزیك ئەو پرسە پەیوەندی بە ئێمەوە نیەو هیچ ئەفسەرو كارمەندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەو تاوانەدا دەستیان نەبوەو بەشدار نەبوون‌ “.

وەزارەتی پێشمەگە لە ڕونكردنەوەكەید”داوا لە ‌كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات، بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە دۆسیانەدا بكەن و ناوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەرامی میدیایی خۆیان بەكارنەهێنن”.

پێشینەیەكی نوێ‌ بە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت
پێت پێشینەیەكی نوێ‌ بە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت
سودانی بڕیاری ناردنی مووچەی بۆ هەرێم پەسەندكرد
دوات سودانی بڕیاری ناردنی مووچەی بۆ هەرێم پەسەندكرد
پەیوەنیدر