ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆبۆتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك كراوە.
ڕاشیگەیاندووە، سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی جەژن لە هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەكات و بڕیاریدا پشووی جەژن لە ڕۆژی پێنج شەممە 20ی نیسان دەستپێبكات و تاوەكو دوو شەممە 24ی نیسان بەردەوام بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی دیاری كرد و لە پێنج شەممە تاوەكو دوو شەممەی كردە پشوو، ڕاشیگەیاند، كە ڕۆژی سێ شەممە دەوام دەستپێدەكاتەوە.