حكومەتی هەرێم 200 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی كۆشكێك تەرخان دەكات



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەرخانكردنی نزیكەی 200 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی كۆشكی “مەجید پاشای بابان” لە شاری كفری ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن وەزارەتەكەوە بڵاوكرایەوە”ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجكردنی بڕی 199 ملیۆن و 305 هەزار دینار لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كلتور لە شاری كفری بۆ نۆژەنكردنەوەی كۆشكی مەجید پاشای بابان لە شاری كفری”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”كۆشكەكە یەكێكە لە شوێنەوارە كلتورییە دێرینەكانی هەرێمی كوردستان و سەرنجی خەڵكی ئیدارەی گەرمیان و گەشتیاران بەلای خۆیدا ڕادەكێشێت، پڕۆژەكەش پارێزگاری لە تەلارسازی و شوێنە كلتورییە دێرینەكانی ناوچەكە دەكات”.

” بەپێی ماستەرپلان ئەو زەوییەی تەرخانکراوە بۆ پەروەردەی سلێمانی رەگەزەکەی بۆ نیشتەجێبوون گۆڕدراوە”
پێت ” بەپێی ماستەرپلان ئەو زەوییەی تەرخانکراوە بۆ پەروەردەی سلێمانی رەگەزەکەی بۆ نیشتەجێبوون گۆڕدراوە”
هەڵبژاردن بۆ ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێم دەكرێت
دوات هەڵبژاردن بۆ ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێم دەكرێت
پەیوەنیدر