ئیدارەی یانەی وەرزشی دهۆك بەهۆی دواكەوتنی پارەی یاریزانانی تیپی یەكەمی تۆپی پێ ، تووشی كێشەیەكی گەورە بۆتەوە.
بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان”ئیدارەی یانەی دهۆك به هۆی دواكەوتن له پێدانی پارەی یاریزانانی، تیپی یەكەمی تۆپی پی، خۆی لە حاڵەتێكی نەخوازراودا بینیوەتەوە”.
سەرچاوە ئاگادارەكان لەو بارەیەوە دەڵێن”یاریزانەكان هەڕەشەی مانگرتنیان كردووە لە خولی نایابی تۆپی پێی و ڕەتیانكردۆتەوە لەگەڵ یانەی هەولێر یاری بكەن گەر لە ماوەی 24 كاتژمێردا پارە و شایستە داراییەكانیان پێنەدرێت، لەكاتێكدا پێشتر پارێزگاری دۆهۆك ئیدارەی یانەكەی لە نەبوونی نەختینەیی دارایی لە پارێزگاكەدا ئاگاداركردبۆوە”.
وابڕیارە سبەینێ چوارشەممە و لە هەفتەی 24ی خولی نایابی عێراق، دهۆك لە یاریگای فرانسۆ هەریری ڕووبەڕووی یانەی هەولێر ببێتەوە.