هۆكاری جیاوازی نرخی گۆشت چییە؟



لە بارەی گۆشتە 20 هەزارییەكەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

لە شاری سلێمانی نرخی گۆشتی سوور دیاریكراوە، بەڵام نرخەكان لە شوێنێكەوە بۆ شوێێكی دیكە جیاوازن، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی شارەكە هۆكارەكانی ڕووندەكاتەوە.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لە شاری سلێمانی نرخی گۆشتی سوور لەلایەن چاودێری بازرگانی شارەكەوە دیاریكرا بە جۆرێك یەك كیلۆ گۆشتی بەرخ 20 هەزار دینار بێت و یەك كیلۆ گۆشتی گوێرەكە (قیمە) 19 هەزار دینار بێت، لەكاتێكدا پێشتر ئەو نرخانە لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار دیناردا بوون.

ئێستا لەنێوان ناوچەكاندا نرخی گۆشت جیاوازی هەیە، لەو بارەیەوە سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بە هۆكاری ئەوەی (كێشان بە زیندوویی) گرانە، گۆشتی بەرخ لە هەموو سلێمانیدا گرانە، بەڵام گۆشتی گوێرەكە هەرزانە و لە هەندێك شوێن بە 14 هەزار دەستدەكەوێت.

دەشڵێت، گۆشتی بەرخ لە شوێنەكانی هەرێم تایبەتمەندی خۆی هەیە، لەبەر ئەوە نرخەكەشی گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

سەبارەت بە پلانەكان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دەڵێت، لە هەوڵەكانمان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت بەردەوامین و بەشێوەیەكی بەردەوام و بەتایبەت بۆ جەژنی ڕەمەزان چاودێری نرخەكانی بازاڕ دەكەین و هەر كەسێك سەرپێچی لە نرخەكاندا بكات و بەمەبەست نرخ بەرز بكاتەوە سزادەدرێت.

مووچە كەمەكان زیاددەكرێن
پێشت مووچە كەمەكان زیاددەكرێن
پووتین سەردانی دوو هەرێمی ئۆكراینی كرد
دواتر پووتین سەردانی دوو هەرێمی ئۆكراینی كرد
پەیوەندیدار