بە وێنە؛ ماڵی مام جەلال لە بەغدا جارێكی دیكە سەركردە عێراقییەكانی كۆكردەوە



 

دوای چەندین ساڵ لە كۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق، جارێكی دیكە لە ماڵەكەی لە بەغدا سەركردەی حزبە عێراقییەكان، كە بە “هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت” ناسراون و حكومەت و پەرلەمانیان پێكهێناوە، كۆبوونەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا سەركردەكانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی كۆكردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەركردەكانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەن.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا لەسەر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی، لایەنەكان گفتوگۆ دەكەن لەسەر (تەواوكردنی كابینەی حكومەتی نوێ و پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان، یاسای ھەڵبژاردن، لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق و مەترسییە ئەمنییەكانی پەیوەست بە سنووری توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران).

هەپەگە ؛ نزیكەی 50 سەربازی سوپای توركیا كوژران
پێت هەپەگە ؛ نزیكەی 50 سەربازی سوپای توركیا كوژران
بانكە مایەپووچبووەكانی لوبنان 35 ملیار دۆلاری عیراقیان تێدابووە
دوات بانكە مایەپووچبووەكانی لوبنان 35 ملیار دۆلاری عیراقیان تێدابووە
پەیوەنیدر