وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە مووچەی مانگی ٣ی سێ وەزارەت دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ سێشەممە ١٨-٤-٢٠٢٣، مووچەی وەارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران و مووچەخۆران كردووە و رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.