بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە، كە 3 ماتۆڕسكیلی دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان لەشاری سلێمانی دەستگیركرد، كە 3 ماتۆڕسكیلی 3 تایی لە 3 هاووڵاتی دزی بوو.
ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی چەند ماتۆڕسكیلێكی 3 تایی لە قەزای شارەزور دزرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزور لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و ئاشكراكردنی شوێنی تۆمەتبار و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەگەڕەكی كەندەكەوە لەشاری سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.