ئەندامێكی مەكتەبی ناوەندی پارتی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پارتی پەلە لە یەكێتی نەكات هەتاكو خۆی كۆ دەكاتەوە.
سیروان گەردی، ئەندامی مەكتەبی ناوەندی پارتی لەبارەی گرژییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكێتی كەوتووەتە دۆخێك هەرگیز هیچ كاتێك وای بەسەر نەهاتووە، لە یەك كاتدا لە حكومەتە و ئۆپۆزسیۆنیشە.
دەشڵێت، یەكێتی لەسەر ئەو بەرنامە و پلانە و بەو شێوە سەربازی و میدیاییەی ئێستای بەردەوام بێت دەتوێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پارتی پەلە ناكات لە یەكێتی، تا خۆی كۆ دەكاتەوە.