حكومەتی هەرێم نزیكەی 15 ملیار دیناری بۆ سلێمانی تەرخان كرد



 

حكومەتی هەرێم ١٤ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی بە مەبەستی فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی شارەكە خەرج دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دووشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجكردنی ١٤ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئەم بڕە پارەیە، بەمەبەستی گواستنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرجدەكرێت.

باس لە ئەوەش كراوە، خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانە بۆ خزمەتكردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان، ئەویش بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی ھەرێمی كوردستان.

فەرمانگەكە دەڵێت، بڕی پارەكە، لەسەر بودجەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشێوەی كەمگەری بۆماوەی یەك ساڵ خەرجدەكرێت.

درۆنێك كەوتە خوارەوە
پێت درۆنێك كەوتە خوارەوە
سلێمانی ئامادەكاری بۆ پێشوازی گەشتیاران دەكات
دوات سلێمانی ئامادەكاری بۆ پێشوازی گەشتیاران دەكات
پەیوەنیدر