خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بودجە بە كراوەیی ماوەتەوە



 

پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە خوێندنەوەی دووەمی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بوجەی بەكراوەیی هێشتەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، دانیشتنی تایبەت بە خوێندنەوەی دووەمی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەكانی، 2023،2024،2025 بەكراوەی هێڵدراوەتەوە و ئەمڕۆ كاتژمێر یەكی دوانیوەڕۆ بۆ شەشی ئێوارە دەستپێدەكاتەوە، دواتر بەهۆی پشووی بەربانگەوە دەوەستێت، پاش پشووی بەربانگیش دانیشتنەكە درێژەی دەبێت.

شەوی رابردوو پاش چەند جارێك لە دواخستن بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی پێوسیت لە پەرلەمانتاران، كاتژمێر 12 بە ئامادەبوونی 198 پەرلەمانتار دانیشتنی تایبەت بە خوێندنەوەی دووەمی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجامدرا. دانیشتنەكەش بە خوێندنەوەی راپۆرتێك لەلایەن لیژنەی داراییەوە دەستیپێكرد.

رۆژی (13ـی ئادارى 2023)، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی پەسەندكرد، كە زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژەبەوەشكراوە، وەك بەشێك لە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.

دوو شوێنی دیكە مووچە وەردەگرن
پێشت دوو شوێنی دیكە مووچە وەردەگرن
بوومەلەرزەیەك وانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەك وانی هەژاند
پەیوەندیدار