بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بوومەلەرزەیەك سنووری پارێزگەی وانی باكووری كوردستانی هەژاند.
بوومەلەرزەكە، چەقەكەی قەزای چاڵدێران سەر بە پارێزگای وان بووە و لە قوڵایی حەوت كیلۆمەتردا روویداوە.
كاتژمێر ٠٧:٠٧ی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەكە روویداوە و گوڕەكەی چوار پلەی رێختەر بووە.
سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری لەباری بوومەلەرزەكە بڵاوكردەوە “بوومەلەرزەكە چەقەكەی قەزای چاڵدێران سەر بە پارێزگای وان بووە و لە قوڵایی حەوت كیلۆمەتردا روویداوە”.