بانكە مایەپووچبووەكانی لوبنان 35 ملیار دۆلاری عیراقیان تێدابووە



شارەزایەكی ئابووری عیراقی، پارەی عیراق لە بانكە لوبنانییەكان بە نزیكەی 35 ملیار دۆلار مەزەندە دەكات و دەڵێت، ئەو بانكانە دوای مایەپووچبوونیان، هەوڵیانداوە قەرزەكانی خۆیان بفرۆشن بە بانكی ڕافیدەین ، تا ئەویش لای خۆیەوە بڕەپارەكان ڕادەستی ئەوانە بكات كە پارەیان لەو بانكانە داناوە و بە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار دادەنرێن.

دكتۆر مستەفا ئەكرەم حەنتوش، شارزای ئابوری بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە”بانكە لوبنانییەكان كە لەژێر سایەی بانكە فەرەنساییەكاندا كارییان دەكرد، لە ساڵی 2005وە تا ساڵی 2018 كارییان كردووە و پەناگەیەكی ئارام بوون بۆ شۆردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی پارەی سیاسەییەكان و بازرگانان لە پارەی دزی، بە تایبەت لەڕێی فرۆشتنی ئاشكرای دراو و حەواڵەی داراییەوە كە بەبێ‌ هیچ چاودێرێك براونەتە دەرەوەی وڵات”.

بە وتەی حەنتوش”حەواڵەكردن پێویستی بە زیاتر لە ملیۆنێك دۆلارە، لەكاتێكدا هیچ پەیوەندییەك لەنێوان بانكی ناوەندی و گومرگەكاندا نەبووە، بەجۆرێك بانكەكە ئاگادارناكرێتەوە لە هاتنی هیچ كاڵایەك، هەرچەندە پارە بۆ مەبەستی هاوردەكردنی كاڵا و پێداویستییەكان حەواڵە دەكرێت”.

ئەو شارەزایە دەڵێت”پارەی مەزەندەكراوی عیراقییەكان و هەندێك لە بەقاچاخبردنی پارە بۆ بانكە لوبنانییەكان بە نزیكەی 35 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، لەنێوان ساڵانی 2018 و 2019 نزیكەی 5-6 ملیار دۆلار لەڕێی پەیوەندییە تایبەتەكان حەواڵەكراون بۆ لەندەن، لەكاتێكدا نزیكەی 20 ملیار دۆلاری ئەو پارانە پارەی كەسێتییە دەستڕۆیشتووەكانی دەسەڵات بوون و هەوڵدراوە ئەژماری خەیاڵییان لەو بانكانەدا بۆ دروستبكرێت”.

دكتۆر مستەفا ئەكرەم حەنتوش پێیوایە”بانكە لوبنانییەكان 35- 40 ملیار دۆلارییان هەبووە كە هەمان گوژمەی دەستەبەركردنی پارەی ئەوانە بووە كە لە بانكەكاندا دايانناوە و هەمان ئەو پارەیەشە كە لەشێوەی قەرز بەخشیویەتی بە كەسانی تر، بۆیە كێشەیەك ڕوویداوە و ئەو بانكانە نەیانتوانیوە پارەكان بگێڕنەوە”.

حەنتوش ئاماژە بە كاركردنی كەسێتییە دەستڕۆیشتووەكان دەكات، تا مایەپوچبوونی بانكە لوبنانییەكان لەڕێی بانكی ڕافیدەینەوە بگۆڕن، بەجۆرێك بانكە لوبنانییەكان هەوڵ دەدەن قەرزەكانیان بفرۆشتن بە بانكی ڕافیدەین كە ئەویش لای خۆیەوە تەواوی پارەكان ڕادەستی ئەو كەسێتیانە دەكاتەوە كە چاوەڕوانی دانەوەی قەرزەكان دەكەن.

بە وێنە؛ ماڵی مام جەلال لە بەغدا جارێكی دیكە سەركردە عێراقییەكانی كۆكردەوە
پێت بە وێنە؛ ماڵی مام جەلال لە بەغدا جارێكی دیكە سەركردە عێراقییەكانی كۆكردەوە
بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
دوات بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
پەیوەنیدر