دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ مووچەی وەزارەتەكانی كارەبا، ڕۆشنبیری و لاوان، دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران و مووچەخۆران كردووە و رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.