راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر



ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەر محەممەد یابە سۆفی سێ کەس دەستگیر کراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوابەدوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکەوە لەشاری هەولێر هێرشکرایەسەر پارێزەر (محەممەد یابە سۆفی)و دەستدرێژیکرایەسەر، دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردو لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەو وەزیری ناوخۆ، 3 تۆمەتباری سەرەکیی ڕوداوەکە دەستگیرکران‌و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەوبارەوە بەردەوامدەبێت.

ئاسایشی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت:” هاووڵاتییان دڵنیادەکەینەوە، پاراستنی ئارامی‌و ئاسایشی شاری هەولێرو هاوشارییانمان ئەرکێکەو بەزاندنیان هێڵی سورەو تۆمەتباران‌و تاوانباران لەهەر شوێنێک بن دەستگیردەکرێن‌و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین”.

شەوی رابردو لەلایەن چەند چەکدارێکەوە محەمەد یابە سۆفی رفێندرا وبۆ ماوەی ٣ کاتژمێر لەلایەن چوار کەسەوە ئەشکەنجەدراوە ، محەمەد سۆفی ماوەی دوو ساڵە پارێزەری ژنێکە کە بڕیاربووە سبەینێ یەکشەممە لە دادگا لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە.

بڕیار لە بارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت
پێت بڕیار لە بارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت
حاكم قادر؛ بەغدا بیانووی نەماوە بۆ بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێم
دوات حاكم قادر؛ بەغدا بیانووی نەماوە بۆ بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێم
پەیوەنیدر