حاكم قادر؛ بەغدا بیانووی نەماوە بۆ بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێم



ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت ، پێویستە بەغدا لە ئێستاوە مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات، دەشێڵت،” ئەگەر نەوتی هەرێمیش هەناردە نەكرێت هەر دەبێت بەغدا بودجەی هەرێم بنێرێت”.

حاكم قادر، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەمیانی بەسەركردنەوەیەكدا بۆ ئەنجومەنی باڵای ڕێكخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ڕایگەیاند، ناكرێت بەغدا پابەندی هەناردەی نەوتی هەرێم نەبێت و تەنانەت ئەگەر نەوتیش ھەناردە نەكرا، ئەوا پێویستە شایستە داراییەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئێستاوە لە ئەستۆ بگرێت.
ڕایگەیاندووە، كە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان پێویستە بژێوی و ژیانێكی شایستەیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ دابین بكرێت و ناكرێت تەنها پارەیەكی كەمیان مانگانە بدرێتێ، بەڵكو دەبێت حكومەت ئاوڕی جدی لەو توێژەی كۆمەڵگا بداتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان نوێنەری تایبەتی خۆیان هەبێت لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگا و ئەنجومەنی شارەوانییەكان تا نوێنەرایەتی ویست و داواكارییەكانی خۆیان بكەن.

حاكم قادر باسیشی لە ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا و هەناردەی نەوتی هەرێم كرد و ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە، بۆیە سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتی ھەرێم كۆتایی پێهاتووە، كە پێشتر بیانووی بەغدابوو بۆ بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، هەر بۆیە ئەگەر نەوتی هەرێمیش لە ئێستادا لە رێگەی سۆمۆوە نەفرۆشرێت، ئەوا ئەركی حكومەتی عێراقە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە زووی بنێرێت.

جەختی لەسەر ئەوەشكردووە، ئەگەر بەغدا پابەندی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەبێت، ئەوا مانای ئەوە نییە گەلی كوردستان هیچ بژاردەیەكی دیكەی نەبێت، بەڵام ئەگەر دەیانەوێت حكومەتی عێراق، گەلی كوردستانیش خۆی بە خاوەنی بزانێت، ئەوا دەبێت شایستە داراییەكانی دابین بكەن.

هاوكات حاكم قادر ھێمای بۆ ئەوەشكرد، ئەركی نوێنەرانی گەلی كوردستانە كە فشارەكانیان بۆ سەر حكومەتی عێراق چڕبكەنەوە، پێویستیشە هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆتایی بە ناكۆكییەكانیان بهێنن تا لە بەغدا بە یەك دەنگ بەرگری لە مافەكانی گەلەكەمان بكەن.

حاكم قادر داوای لە حكومەتی عێراق كرد كە ئەرك و بەرپرسیاریەتی خۆی جێبەجێ بكات بەپێی دەستور زیانلێكەوتوان و كەسوكارو بنەماڵەی ئەنفالكراوان و كیمیابارانی هەڵەبجە قەرەبوو بكاتەوە، ھەرچەندە ھیچ شتێك ناتوانێ قەرەبووی كەسوكارە سەربەرزەكانیان بكاتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

ڕاپەڕین؛ گەڕان بەدوای مێردمنداڵەكەی سەركەپكان بەردەوامە

راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر
پێت راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر
هەرێم 150 هاووڵاتی بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە گیانیان لەدەستداوە
دوات هەرێم 150 هاووڵاتی بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە گیانیان لەدەستداوە
پەیوەنیدر