لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنەكەیان ئۆپتی چیكن، كە كارگەی ئامادەكردنی شاورمەیە لە گەڕەكی بەكرەجۆ داخست .
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە (2023.4.15) لەكاتی سەردانی لیژنەكان بۆ ئۆپتی چیكن، دەركەوتووە لەگەڵ ئەوەی پابەندی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن نابێت، بەنرخی گۆشت و مریشكی فرێش، شیشە شاورمەكانی بەخواردەمەنییەكان دەفرۆشێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەكۆگای ئۆپتی چینك بەشێوەیەكی ناتەندروست گۆشت و مریشكی بەستوی خاوكردوەتەوە، بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆخواردن دەست بەسەر بڕی (81) كیلۆگرام گۆشتی بەستو لەگەڵ (228) كیلۆگرام مریشكی بەستودا گرتوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە لەناودەبرێت.
ئاشكراشیكردووە، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی “ئۆپتی چیكن ” دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.