“ئەگەر کورد یەکگرتوو بوایە، ئێستا سنورمان لە دەریای ناوەڕاست دەبوو”



د.یوسف محەمەد، دەڵێت هیچ پاڵپشتییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نییە، بڕیار و یاساکان کاریان پێناکرێت، ئەگەر دوو پارچە پاڵپشتی یەک نەکەن، چۆن چوار پارچەی کوردستان یەکدەگرێتەوە.

لە کاتێکدا ساڵی ٢٠١٤ لە پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک بۆ بۆ پاڵپشتی و مامەڵەی فەرمی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان درا، بەڵام ئێستا نەک پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان ناکرێت، بەڵکو سنورەکان بە ڕووی ڕۆژئاوای کوردستان داخراون و تەنانەت ئاڵوگۆڕی بازرگانیش ئەنجام نادرێت.

د.یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پاڵپشتیکردنی پارچەکانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، هەرچەندە پەرلەمانی کوردستان بە بڕیار حکومەتی ناچار بە مامەڵەی فەرمی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، بەڵام حکومەت بڕیارەکە جێبەجێناکات.

 

خەڵك: چۆن بڕیاری مامەڵەی فەرمی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان درا؟

یوسف محەمەد: لەگەڵ پەلاماری داعش بۆ سەر شەنگال و ناوچەکانی دیکە، داگیرکردنی شەنگال و پەلاماری داعش بۆ سەر کۆبانی، هاتنی هێزەکانی یەپەگە بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەی لە شاخی شەنگل گیریانخواردبوو، وە لە هەمان کاتدا ڕۆشتنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ ئەمە وایکرد خوێن تێکەڵبوو،هەست نەتەوەیی هێندەی دیکە گەورەبوو، وە بڕیاریکیشمان دەرکرد کە هێزی پێشمەرگە بنێرین بۆ کۆبانێ، بۆیە ئەو بڕیارە دەرکرا، کە بەڕەسمی ناساندی کیانی ڕۆژئاوای کوردستانە بە هەر شێوەیەک کە خۆی گوزارشتی لێبکات، وە حکومەتی هەرێمان ناچارکردووە مامەڵەی فەرمی لەگەڵ بکات.

خەڵك: ئێستا کار بەو بڕیارە دەکرێت؟

یوسف محەمەد: جا لە هەرێمی کوردستان چی پێچەوانەی یاسا و بڕیار نییە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتێکی نیشتیمانی یەکانگیرمان نییە، کە دەسەڵاتی بەسەر هەموو هەرێمی کردستاندا بڕوات، بەڵکو دەسەڵاتی ئەمری واقعی حزبی و شەخسی و بنەماڵەیمان لە شوێنە جیاوازەکاندا هەیە، نە یەکێتی نەتەوەیی و نە دیموکراسی پێی خۆشە، ئەمە ئەوەنەی تر سورمان دەکات کە پێویستە بە دەسەڵاتێکی باشتر لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێنین.

خەڵك: ئەگەر دوو پارچە یەک هەڵوێست نەبین بە چۆن کوردستان بکەینەوە بە یەک پارچە؟

یوسف محەمەد: ئێستا یەکناگرێتەوە، چونکە وڵاتەکان جیاوازن، عێراق و سوریان، بەڵم دەکرا گوتارێکی نیشتیمانی هەبێت، هەمووان بە یەکەوە ببەسێتەوە، ئێمە لە ٢٠١٥ داوای ئەو گوتارە نیشتیمانییەمان کرد، تێکەڵبوونی خوێنی شەڕڤان و پێشمەرگە ببێتە هەوێنی هێنانە کایەی یەکێتی نەتەوەیی، ئەگەر ڕێگری نەبوایە ئێستا کورد لەسەر دەریای ناوەڕاست دەبوو.

یاریزانە توركەكەی مان سیتی دەچێتە بەرشلۆنە ؟
پێت یاریزانە توركەكەی مان سیتی دەچێتە بەرشلۆنە ؟
كەوتنی ئەردۆغان
دوات كەوتنی ئەردۆغان
پەیوەنیدر