بانكی ناوەندی عێراق بۆ بەهێزكردنی بەهای دیناری نیشتمانی بڕیاریدا، “هەموو دابینكەرانی كاڵا و خزمەتگوزاریەكانی ناو عێراق پابەند بن بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ، كە 1300 دینارە بۆ یەك دۆلار و دیناری عێراقی بەكاربهێنن”.
بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سێ گشتاندنی كردووە تاوەكو كۆمپانیاكانی نیشتەجێبوون بە نرخی فەرمی دۆلار و نرخی دیناری عێراقی پابەند دەكات.
ڕاشیگەیاندووە، هەموو دابینكەرانی كاڵا و خزمەتگوزاریەكانی ناو عێراق پابەند بن بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ و بەكارهێنانی دیناری عێراقی و بەپێچەوانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانە، كە تیایدا هەموو دەزگا حكومییەكان و كەرتی تایبەت پابەند دەكات، كە نرخی بەرهەمەكانیان بە دیناری عێراقی بدەن و دراوی ناوخۆیی بە نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بانكی ناوەندی لیستێكی كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون و پێشێلكاری كۆمپانیاكانی تۆماركردووە، لەوانە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل، كە پابەند نین بە نرخی ئاڵوگۆڕەوە، ئەمەش پێشێلكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانە و لێپرسینەوەیان لێدەكرێت.
دەشڵێت: “دەبێت كۆمپانیاكانی نیشتەجێبوونیش بە دینار مامەڵە بكەن و هەر ١٠٠ دۆلارێكیش بە ١٣٢هەزار دینار بێت”.