بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە ئەو هاوولاتیانەی پارەی قەرزی ئاو بدەن ئەوا 15%ی لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم ماوەی مانگێك دیاری كراوە بۆ لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی ئەو هاوبەشانەی كۆی پارەی قەرزەكانیان دەدەن.
ڕاشیگەیاند، بەپێی بڕیارەكە لە پارەی قەرزی ئاو 15% لێخۆشبوون دەكرێت و ماوەكەشی لە 10ی ئەم مانگە دەستی پێكردووە و تا یەك مانگ بەردەوام دەبێت.
ڕوونیشی كردەوە، كە لە ناو شاری سلێمانی 15 بنكە هەیە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پارەی ئاو بدەن جگە لە بنكەی سەرەكی ناو بەڕێوەبەرایەتی.
ناونیشانی بنكەكانی پێدانی پارەی ئاو: