لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دینار ڕووی لە دابەزین كرد.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان جارێكی دیكە نرخی دۆلار دابەزیوە و بەهای 100 دۆلار بووە بە 143 هەزار و 750 دینار.
ڕاشیگەیاند، بەهای 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 900 هەزار تمەنە.
دابەزینی بەهای دۆلار لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سوپرایزیان بۆ بەهای دۆلار هەیە و نرخەكەی لە نزرخی فەرمی نزیك دەكەنەوە.
پێشتریش، نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی، “تا جەژنی رەمەزان نرخی 100 دۆلار لە 132 هەزار دینار نزیك دەبێتەوە”.