پەرلەمانی عێراق دوو یاسای نوێ‌ پەسەند دەكات



ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە و دەنگدان دەكات لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، دەنگ دەدرێت لەسەر پڕۆژە یاسای بەڕێوەبردنی سەرچاوە كولتوورییەكان بە ئامادەبوونی لیژنەكانی كشتوكاڵ و ئاو و ئەهوارەكان.

یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی چاودێری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی ژمارەی 38ی ساڵی 2013.

هەر بەپێی كارنامەكە، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر 8:30ی شەو دەستپێدەكات و بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەكان بۆ پەسەند كردنی بودجە دەستپێبكەن.

بۆ یەکەمجار .. شارێكی ئەمریكا ڕێگا بە بانگ دەدات
پێت بۆ یەکەمجار .. شارێكی ئەمریكا ڕێگا بە بانگ دەدات
گەشتە ئاسمانییەكانی نیوان ئێران و سعودیە دەستپێدەكەنەوە
دوات گەشتە ئاسمانییەكانی نیوان ئێران و سعودیە دەستپێدەكەنەوە
پەیوەنیدر