گەشتە ئاسمانییەكانی نیوان ئێران و سعودیە دەستپێدەكەنەوە



ئێران وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ سعودیە ڕادەگەیەنێت، ئەمەش لەدوای پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوووڵات لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو.

ئەمڕۆ شەممە، فەرمانگەی خزمەتگوزارییە گەشتیارییەكان لە ئێران ڕایگەیاند، بەم نزیكانە گەشتە ئاسمانییەكان لە سعودیەوە بۆ شارەكانی ئێران دەستپێدەكاتەوە، ئەم هەنگاوەش دوای كردنەوەی باڵیۆزخانەكانی هەردوو وڵاتە لە تاران و ڕیاز.

پێشتر ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی بڵاویكردبۆوە، حەسەن زەرناركار ئیبرقوئی سەرۆكی شاندی ئێران لەگەڵ عەبدولمەجید بن ڕەشید سەمەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ كاروباری پرۆتۆكۆلەكان كۆبووەوە و لەگەڵیدا باسیان لە ڕێكارەكانی ئاسانكاریی كردووە بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتییەكانی سعودیە لە ئێران.

بە پێی “تەسنیم”، جێگری سكرتێری وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بۆ كاروباری پرۆتۆكۆڵەكان خۆشحاڵی بەرامبەر بە ئامادەبوونی شاندی ئێران لە ڕیاز و جددە دەربڕی و ئامادەیی تەواوی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی پێویست خستەڕوو.

لە دوای حەوت ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان ئێران و سعودیە بۆ یەكەمجار لە 12ی ئەم مانگەدا باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕیاز دەرگاكانی ئاواڵاكرد.

 

پەرلەمانی عێراق دوو یاسای نوێ‌ پەسەند دەكات
پێت پەرلەمانی عێراق دوو یاسای نوێ‌ پەسەند دەكات
بومەلەرزەیەكی نوێ‌ قەهرەمان مەڕەشی هەژاند
دوات بومەلەرزەیەكی نوێ‌ قەهرەمان مەڕەشی هەژاند
پەیوەنیدر